ئاگاداریه‌كى به‌په‌لەی كاره‌باى سلێمانى بۆ ئه‌و ماڵانه‌ى پێوه‌رى زیره‌كیان به‌ستوه
/
کردستان
/
زایەڵە
سلێمانى
كاره‌با
پێوه‌رى زیره‌ك
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كاره‌باى سلێمانى سه‌رجه‌م هاوبه‌شه‌كانى له‌سنورى پارێزگاى سلێمانى ئاگادارده‌كاته‌وه ئه‌وانه‌ى پێوه‌رى زیره‌كى كاره‌بایان بۆ به‌ستراوه له40 ئه‌مپێر زیاتر كاره‌با به‌كاربهێنن بێ كاره‌با ده‌بن.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاگاداری ئەو هاوبەشانەی کارەبای سنوری پارێزگای سلێمانی كردۆته‌وه کە پێوەری زیرەکی کارەبایان بۆ بەستراوە، له‌ئێستادا پێوه‌ره‌كان كراوه به40 ئەمپێرو ئه‌گه‌ر له‌و بڕه زیاتر به‌كاربهێنرێت پێوه‌ره‌كه بۆ ماوه‌یه‌ك ده‌كوژێته‌وه‌و دواتر هه‌ڵده‌بێته‌وه.
ئه‌وه‌شى ڕونكردۆته‌وه، "ئه‌گه‌ر له‌وكاته‌دا به‌كارهێنان كه‌منه‌كرێته‌وه بۆ ماوه‌ى 45 خوله‌ك پێوه‌ره‌كه ده‌كوژێته‌وه، بۆیه تكایه هه‌وڵبده‌ن له‌بڕه‌ى دیاریكراوه زیاتر به‌كارنه‌هێنن بۆ ئەوەى توشى گرفتى کوژاندنەوەى کارەبا نەبن".
تێبينيێك بنێرە: