وەزارەتی دارایی هەرێم: هەر بڕوانامەیەك بەبێ مۆڵەتی خوێندن بەدەستهاتبێت هەڵدەوەشێتەوە

(0) / / اجتماعی / زایەڵە بڕوانامە مۆڵەت


Jul 08, 2021

قەبارەی فۆنت:

بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی دارایی هەرێم، هەر بڕوانامەیەك بەبێ مۆڵەتی خوێندن لەلایەن فەرمانبەران و مووچە خۆرانەوە بەدەستهاتبێت هەڵدەوەشێتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لە نووسراوێکدا کە واژۆی ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لەسەرە و ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراوە ئاماژە بەوەکراوە، پاڵپشت بە یاسای چاکسازیی لە مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەکان خانەنشینی لە هەرێمی کوردستان – عێراق ژمارەی ٢ی ساڵی ٢٠٢٠، هەر بڕوانامەیەک بەبێ مۆڵەتی خوێندن بەدەست هاتبێت هەڵدەوەشێتەوە.
لە نوسراوەکەدا وەزارەتی دارایی سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکان سەبارەت جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە ئاگادار دەکاتەوە.