لیژنەی شوێنەوار، گەڕەک و خانووە کەلەپورییەکانی سلێمانی دەپارێزێت

(0) / / فرهنگی / زایەڵە سلێمانی سابونکەران شێخان


Jul 08, 2021

قەبارەی فۆنت:

رێگە نادرێت هیچ شوێنێکی نیشتەجێبوون یان بازرگانی لە سنوری گەڕەکە کەلەپورییەکانی سلێمانی بەبێ ئاگاداری لایەنی پەیوەندیدار بروخێنرێت یان نۆژەن بکرێتەوە .
بەپێی ڕاپۆرتی  زایەڵە، لیژنەی شوێنەواری سەر بە لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی کە لە نوێنەرانی فەرمانگەکانی شوێنەوار و ئاسایش و قائیمقامیەت و پۆلیس پێکهاتووە کاری چاودێریکردنی خانوو و گەڕەکە کۆنەکانی سلێمانییە لەپێناو مانەوەی سیمای کەلەپوری ئەو گەڕەکانە دەکات؛ گەڕەکە کەلەپورییەکانی سلێمانی پێکهاتوون لە (جولەکان، سەرشەقام، دەرگەزێن، سابونکەران، مەڵکەندی، شێخان، کانێسکان.)
ڕەوا کەریم ساڵح سەرۆکی لیژنەی شوێنەوار لە لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەت بە زایەڵەی  ڕاگەیاند، لەسەر فەرمانی قائیمقامی سلێمانی رێگە نادەین لە سنوری گەڕکە کۆنەکاندا بەبێ رەزامەندی لایەنە پەیوەندیدارەکان کاری روخاندن یان نۆژەنکردنەوەو دروستکردنی خانووی نیشتەجێبوون و بازرگانی بکرێت، هەر کەسێک سەرپێچی بکات هیچ مامەڵەیەکی بۆ ناکرێت و روبەڕووی رێکاری یاسایی توند دەکرێتەوە.
وتیشی،  رۆژانە لیژنەی شوێنەوار دەرچونی هەیە و چاودێری گەڕک و خانووە کەلەپورییەکان دەکات بۆئەوەی بە هەموو لایەک سیمای کەلەپوری ئەو گەڕەکانە بپارێزین.
کامەران کەریم