مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە

(0) / / اقتصادی / باشماخ زایەڵە دەرمان نەخۆشی


Jul 08, 2021

قەبارەی فۆنت:

 مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ ڕایگەیاند ئەوانەی لەڕێگەی ئەم دەروازەوە گەشتی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکەن دەبێ ڕەچاوی چەند خاڵێک بکەن.
لە ڕاگەیەنراوێکی  دەروازەی مەرزی نێودەوڵەتی  باشماخ  کە وێنەیەکی  بۆ  زایەڵە   نێردراوە   هاتووە،  هاوڵاتیانی بەڕێز ئاگاداردەکەینەوە ئەوانەی لەڕێگەی دەروازەی باشماخەوە بەنیازن گەشتی کۆماری ئیسلامی ئێران بکەن پێویستە ڕەچاوی ئەم دووخاڵە بکەن:
١: هیچ هاوڵاتی یەک بەبێ هەبوونی ڤیزا سەردانی دەروازەکان نەکات و پێویستە هەڵگری یەکێک لەم جۆرە ڤیزایانە بن (نەخۆشی و دەرمان ــ بازرگانی و وەبەرهێنەر ــ خاوەن ئیقامەی کارپێکراو ــ خوێندکار)
٢: پشکنینی کۆرۆنایان ئەنجامدابێ لەجۆری(PCR) و لەکاتی گەشتەکەیان پێ یان بێت.
ڕونیشکراوەتەوە،  لەبەرئەوەی بەبڕیاری ئێران لەمڕۆ ڕێکەوتی (٢٠٢١/٧/٨ )ەوە هیچ هاوڵاتی یەک بەبێ هەبوونی ئەنجامی پشکنینی کۆرۆنا لەجۆری (PCR) ڕێگەی داخڵبوون بە ئێرانی پێنادرێت و دەگەڕێندرێتەوە.
کامەران کەریم