پێداویستی دەستنیشانکردنی ڤایرۆسی کۆڕۆنای دێڵتا  لە هەرێمی کوردستان دابین کرا

(0) / کردستان


Jul 09, 2021

قەبارەی فۆنت:

بۆ یەکەمجار  پێداویستی دەستنیشانکردنی ڤایرۆسی کۆڕۆنای ناسراو بە "زنجیرەی دێڵتا" لە هەرێمی کوردستان دابینکرا
بەپێی ڕاپۆرتی  زایەڵە، د. سامان بەرزنجی وەزیری   تەندروستی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، پڕۆسەی پێدانی ڤاکسین پێشوەچوونی بەخۆوە بینیوە، زیاتر لە 399 هەزار ژەمەڤاکسینی دژەڤایرۆسی کۆڕۆنا لەلایەن دانیشتوانی هەرێمی کوردستان وەرگیراوە، لەوانە زیاتر لە 255 هەزار هاوڵاتی کە دەکاتە ڕێژەی لەسەدا (7.8%)ی ئامانج ژەمی یەکەم و زیاتر لە 144 هەزار هاوڵاتی کە دەکاتە ڕژەی لەسەدا (4.4%) ی ئامانج ژەمی دووەمی ڤاکسینی دژەڤایرۆسی کۆڕۆنای وەرگرتووە.
وتیشی، بۆیەکەمجارە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی کیت و پێداویستی تایبەت بە دەستنیشانکردنی زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆڕۆنای ناسراو بە (زنجیرەی دێڵتا) لە هەرێمی کوردستان دابینکرا.
ئەوەشی خستەڕوو  ، هاوڵاتیانی بەڕێز پێشبینی هەڵکشانی سێیەم و ئەگەر و گومانی بڵاوبوونەوەی جۆر و زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆڕۆنا دەکرێت.
بەداخەوە جارێکی دیکە ژمارە و ڕێژەی تووشبووان و نووستن لە نەخۆشخانەکان بەهۆی ڤایرۆسی کۆڕۆنا زیادبووە و دووهێندی هەفتەکانی پێشووە  تکایە بەهەندی وەربگرن و ڕێکاری خۆپارێزی بگرنە بەر بە لەبەرکردنی ماسک و دوورکەوتنەوەی کۆمەڵایەتی و قەرەباڵغی، ئاگاداری خۆتان و خانەوادە و منداڵەکانتان بن با هەموومان هاوکار و پاڵپشت بین و ڕێگەبگرین لە هەڵکشانی توندی نەخۆشیەکە و کوردستانمان بپارێزین.
شوێنە گشتیەکان پێویستە پابەندی مەرجە تەندروستیەکان بن.
وەزارەتی تەندروستی ئامادەکاری زیاتری
رووبەرووبوونەوەی هەر هەڵکشانێکی نوێ دەکات.
کامەران کەریم