هێرش بۆ سەر بنکەیێکی سوپای ئەمریکا لە سووریا

(0) / سوریه


Jul 11, 2021

قەبارەی فۆنت:

بنکەیێکی سەربازیی ئەمریکا لە سووریا کەوتە بەر هێرشی ڕۆکیتی.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، سابرین نیووز بڵاوی کردەوە که ۴ ڕۆکێت بە شێوەی ڕاستەوخۆ بنکەی سەربازیی کنیکۆی ئەمریکا لە سووریای کردۆتە ئامانج. بنکەی کنیکۆ له پارێزگای دەیرزوور لەلایەن ئەمریکاوە کۆنترۆڵ کراوە. سەرچاوەکانی هەواڵ بڵاویان کردەوە زەنگی ئاگادارکردنەوە لەم بنکەیە کە لە سنووری عێراق هەڵکەوتووە، لێدراوە. ماوەیێکە هیرشەکان بۆ سەر هێز و بنکەکانی ئەمریکا لە عیراق و سووریا بەشێوەیێکی بەرچاو ڕووی لە زیادبوون کردووە. گرووپەکانی نەیاری ئەمریکا سەر بە بەرەی مقاومە جەختیان کردووە تا دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا بەردەوام دەبن لە هیرش بۆ سەر هیز و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ناوچە.