واده‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی هه‌رێم له‌گه‌ڵ بەغدا ڕێکدەخرێت

(0) / اقتصادی


Jan 20, 2021

قەبارەی فۆنت:

 

حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگه‌كانی داهاتووی فه‌رمانبه‌ران، هاوشێوه‌ی حكومه‌تی عێراق موچه‌ دابه‌شده‌كات.

بەپێی هەواڵی زایەڵە، به‌گوێره‌ی نوسراوێكی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق كه‌ واژۆی به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی ژمێریاریی له‌سه‌ره‌، بڕیاردراوه‌ به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی كانوونی دووه‌می فه‌رمانبه‌ران له‌دوای ڕۆژی 20ی ئه‌م مانگه‌.

حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هاوشێوه‌ی حكومه‌تی عێراق بڕیاریداوه‌ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو 2021/1/24 ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه‌ بكات و له‌دوای 20ـی هه‌رمانگێكه‌وه‌، موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابه‌ش بكات.