هاوڵاتیان لەبارەی گەشتکردن بۆ ئێران ئاگادار دەکرێنەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە سلێمانی نشینگە ئێران گەشتکردن


Jul 12, 2021

قەبارەی فۆنت:

بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی سلێمانی رایگەیاند، هاوڵاتیانی ئاگادار دەکەنەوە لە ئێستادا تەنها ئەو هاوڵاتیانە دەتوانن گەشتی ئێران بکەن کە خاوەن ڤیزای "نەخۆشی، بازرگانی، وەبەرهێنان، خاوەن كارتی مانەوەی كار پێكراو و خوێندنن"، بەپێچەوانەوە لایەنی ئێرانی رێگەیان پێنادات لەدەروازەکان تێپەڕبن.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی سلێمانی لە ئاگادارینامەیەکدا ئاماژەی بەوەش کردوە، ئاگاداری هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان دەكەینەوە، ئەوانەی كە لە دەروازەی سنوری باشماخەوە سەردانی كۆماری ئیسلامی ئێران دەكەن، پێویستە پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنایان لە جۆری (PCR) كردبێت و لە كاتی گەشتەكەیدا ئەنجامەكەی پێبێت.

ئەوەش هاتوە، هیچ هاوڵاتیەك بەبێ هەبونی ڤیزا سەردانی بنكە سنورییەكان نەكات، هەروەها پێویستە هەڵگری یەكێك لەم جۆرە ڤیزانە بێت "نەخۆشی، بازرگانی و وەبەرهێنان، خاوەن كارتی مانەوەی كار پێكراو و خوێندن".

بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی سلێمانی دەڵێت، هەر هاوڵاتیەك بەبێ جێبەجێكردنی ئەو دو خاڵەی سەرەوە، لەلایەن كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ڕێگای داخڵبونی پێنادرێت.