هاتوچۆی هەرێم نرخی بەناو کردنی ئۆتۆمبێل و ژینگەی ڕاگەیاند

(0) / / اجتماعی / زایەڵە ھەرێمی كوردستان ھاتووچۆ ئۆتۆمبێل ئەسعەد مەلا كەریم،


Jul 12, 2021

قەبارەی فۆنت:

وتەبێژی ھاتووچۆی ھەرێمی كوردستان نرخی بەناوكردنی ئۆتۆمبێلی كرێ و تایبەت و بارو ونبوون و تازەكردنەوە و ژینگە و بەسەرچوونی راگەیاند.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، عەقید ئەسعەد مەلا كەریم، لە لێدوانێکی میدیایدا رایگەیاند، بۆ بەناوكردنی ئۆتۆمبێلی كرێ 57 ھەزار دینار و ئۆتۆمبیلی تایبەت 105 هەزار دینار و ئۆتۆمبیلی بار 110 ھەزار دینار دیاریكراوە.
وتیشی، نوێکردنەوەی ساڵانەی ئۆتۆمبیل بۆ ھەرسێ جۆری ئۆتۆمبێل 40 ھەزار دینارە و بۆ بەسەرچوونی ساڵانەش 15پانزە ھەزار دینارە .
ئەوەشی راگەیاند ، ژینگە پارێزی بۆ ئۆتۆمبێلی كرێ 15 ھەزار دینار و ئۆتۆمبێلی تایبەت 10 ھەزار دینار و ئۆتۆمبێلی بار 20 ھەزار دینارە، بەڵام بۆ رێگاوبان، ئۆتۆمبێلی كرێ 20 ھەزار دینار و ئۆتۆمبیلی تایبەت 10 ھەزار دینار و ئۆتۆمبێلی بار 50 ھەزار دینارە.
کامەران کەریم