میدیاكانی یەکێتی بافڵ تاڵەبانی وەکو سەرۆک ناوده‌هێنن

(0) / / کردستان / زایەڵە یەکێتی بافڵ تاڵەبانی


Jul 12, 2021

قەبارەی فۆنت:

میدیای فەرمیەكانی یەكێتی نیشتیمانی کوردستان بافڵ تاڵەبانی وەکو سەرۆک ناوده‌هێنن.  
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، میدیای فەرمیەكانی یەكێتی نیشتیمانی کوردستان  سایت  pukmediaو  تەلەفزیونی گەلی کوردستان کە میدیای فەرمی و زمانحاڵی یەکێتیین، بەفەرمی بافڵ تاڵەبانیان وەکو سەرۆکی یەکێتی ناساندو پاشگری "هاوسەرۆک" یان لابرد.
درەنگانی شه‌وی رابردوو لاهور شێخ جه‌نگی، هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان په‌یامێكی تووندی بڵاوكرده‌وه‌، به‌ڵام میدیای فه‌رمی یه‌كێتی په‌یامه‌كه‌یان بڵاونه‌كرده‌وه‌.
شه‌وی رابردوو بافڵ تاڵه‌بانی و لاهور شێخ جه‌نگی، هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كۆبوونه‌وه‌، به‌ڵام بەبێ راگه‌یه‌ندراوی فه‌رمی كۆبوونه‌وه‌كه‌ كۆتایی هات.