پەیامی سەرەخۆشی لە ئێرانەوە بۆ حکومەت و گەلی عێراق
(0) /
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بە بۆنەی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە لە نه‌خۆشخانه‌ی "ئیمام حوسێن"ی شاری ناسریه، وێڕای سەرەخۆشی لە حکومەت و گەلی عێراق، ئامادەیی تاران بۆ هەرچەشنە هاوکاریی لەگەڵ عێراقی دەربڕی.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران، پاش کارەساتەکەی ئاگرکەوتنەوە لە نەخۆشخانەی ناسریە و بوونەقوربانی ژمارەیێکی زۆر لە هاووڵاتیان، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری قوربانیان و گەل وحکومەتی عێراق کرد.
خەتیب زادە ئامادەیی تاران بۆ هەرچەشنە هاوکارییەک لە بوارەکانی تەندروستی و پزیشکی دەربڕی.
شه‌وی رابردوو نه‌خۆشخانه‌ی "ئیمام حوسێن" تایبه‌ت به كۆرۆنا له شاری ناسریه‌ی سه‌نته‌ری پارێزگاری زیقار ئاگری گرت و به‌هۆیه‌وه 63 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و زیاتر له 30 كه‌سیش برینداربوون.
ته‌رمی هه‌ندێك له قوربانیان بوونه‌ته خه‌ڵووز و له‌لایه‌ن كه‌سوكاریانه‌وه ناناسرێنه‌وه.
تێبينيێك بنێرە: