پاش کارەساتەکەی زیقار؛ مەسرور بارزانی وەزیری تەندروستی بۆ هاوکاریی لەگەڵ عێراق ڕاسپارد

(0) / / کردستان / زایەڵە هەرێم زیقار مەسرور بارزانی تەندروستی سەرەخۆشی


Jul 13, 2021

قەبارەی فۆنت:

مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، هاوخەمن لەگەڵ ئەو ڕوداوی ئاگرکەوتنەوەیەی لەنەخۆشخانەیەکی زیقار ڕویدا، هاوکات وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستانی ڕاسپارد بۆ گەیاندنی هاوکاریی.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، مەسرور بارزانی لەتویتەری خۆی نوسیویەتی:"پرسەو سەرەخۆشی خۆم ئاڕاستەی کەسوکاری قوربانیانی ڕوداوی نەخۆشخانەکەی زیقار دەکەم، هاوکات وەزیری تەندروستیم ڕاسپاردوه‌ هەموو هاوکارییەکی پێویست پێشکەشبکات".
په‌یامه‌كه‌ى مه‌سرور بارزانى له‌كاتێكدایه‌ شەوى ڕابردوو ئاگر لەنەخۆشخانەی ئیمام حسێن لە پارێزگای زیقار کەوتەوە کە نەخۆشخانەکە تایبەتە بەتووشبوانی کۆرۆنا. به‌هۆیه‌وه‌ 63 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و زیاتر له‌ 30 كه‌سیش برینداربوون.
ته‌رمی هه‌ندێك له‌ قوربانیان‌ بوونه‌ته‌ خه‌ڵووز و له‌لایه‌ن كه‌سوكاریانه‌وه‌ ناناسرێنه‌وه‌.