هێزێکی ئەمنی لە سلێمانی هەڵیکوتایە سەر کەناڵەکەی لاهوور شێخ جەنگی

(0) / / کردستان / ئای پڵەس لاهوور شێخ جەنگی زایەڵە


Jul 14, 2021

قەبارەی فۆنت:

هێزێکی ئەمنی لە سلێمانی هەڵیکوتایە سەر کەناڵەکەی لاهوور شێخ جەنگی.

بەپێی راپۆرتی زایەڵە، ئێوارەی سێشەممە "هێزێکی ئەمنی هێرشیان کردووە سەر کەناڵی "ئای پڵەس IPLUS" سەر بە لاهوور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتی.

بە گوێرەی هەواڵەکان، هەندێک لە کەلوپەلە رۆژنامەڤانییەکانی کەناڵەکە شکێنراوە و  سەرجەم کارمەندەکان نێردراونەتەوە بۆ ماڵەوە و چەند کارمەندێکیش دەستبەسەر کراون.

بە گوێرەی ڕاپۆرتەکان هێزە ئەمنییەکە بەشێک لە کەلوپەلەکانی کەناڵەکەی سەر بە لاهوورر شێخ جەنگیان لەگەڵ خۆیاندا بردووە و دەستیان بەسەر چەند کەیسێک و کەلوپەلی کۆمپیوتەردا گرتووە.

نووسینگەی سەرەکیی کەناڵی "ئای پڵەس IPLUS" سەر بە لاهوور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتی دەکەوێتە سەر شەقامی 60 مەتری سلێمانی و تاوەکو ئێستا دەستی بە پەخش نەکردووە.