حکومەتی هەرێمی کوردستان نۆ رۆژ پشووى راگەیاند

(0) / / کردستان / زایەڵە پشوو حكومەتی هەرێم


Jul 14, 2021

قەبارەی فۆنت:

لەگەڵ ئەو ڕۆژانەی كە حكومەتی هەرێم بەبۆنەی جەژنەوە كردونی بە پشووی فەرمى دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێم نۆ ڕۆژ دەكەونە پشوەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێم بڵاویكردەوە، بەبۆنەی ھاتنی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە، ڕۆژانی 20 و 21 و 22ـی تەممووز، پشووی فەرمییە، لەپاڵ ئەوەشدا حکومەتی ھەرێم، ڕۆژانی 18 و 19ـی تەممووز، وەکوو پشووی فەرمیی ڕادەگەیێنێت.
بەپێی ڕاگەیەنراوەكەی حكومەت لە كۆتایی ئەم هەفتەوە دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێم دەوام ناكەن تا سەرەتای هەفتەی دوای جەژن، بەشێوەیەك نۆ ڕۆژ لە پشودا دەبن.