قوباد تاڵەبانی لەگەڵ بەڕێوبەرایەتییەكانی وەزارەتی ناوخۆ كۆبووەوە
/
کردستان
/
زایەڵە
ناوخۆ
سلێمانی
هەرێمی كوردستان
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران، بەیاوەری لیوا چەتۆ ساڵح، بریكاری وەزارەتی ناوخۆ لەگەڵ بەرێوبەرایەتییەكانی سەر بەوەزارەتی ناوخۆ لە سلێمانی كۆبووەوە.
بەپێی راپۆرتی زایەڵە، لە كۆبوونەوەكەدا ئەمڕۆ ( 14 تەمموزی 2021) قوباد تاڵەبانی، هەریەك لە مامۆستا ئەژی ئەمین وەك سەرۆكی دەزگای زانیاری و وەهاب هەڵەبجەیی وەك بەڕێوبەری دژە تێرۆر، بەفەرمی بە بەڕێوبەرایەتییەكانی وەزارەتی ناوخۆ ناساند و هیوای سەركەوتنی لە ئەركی نوێدا بۆ خواستن.
جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، ڕوونیكردەوە پێویستە دەزگا ئەمنییەكان هەماهەنگی زیاتر بكەن و چاوكراوەتربن لەپێناو پاراستنی ئارامی و سەروماڵی هاوڵاتیان و خۆیان بەدووربگرن لە دەستوەردانی سیاسی و پەرەی زیاتر بەتواناكانی خۆیان بدەن لەڕووی پیشەییەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی دیاردەی تاوان و دیاردەی دزێو و یاساشكێنی لە كۆمەڵگا.
لە كۆتایی كۆبوونەوەكەدا قوباد تاڵەبانی گوێبیستی ڕاوسەرنج و پێشنیاری بەرێوبەرەكان بوو، گفتی ئەوەشی پێدان پاڵپشتیان دەبێت بۆ جێبەجێكردنی ئەركەكانیان.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: