كه‌مال ڕه‌ئوف: پێویسته دادگا تۆمه‌ته‌كانى هاوسه‌رۆكانى یه‌كێتى یه‌كلابكاته‌وه
كه‌مال ڕه‌ئوف ڕۆژنامه‌نوس‌و چاودێرى سیاسى ڕه‌خنه‌ى توند ئاراسته‌ى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان ده‌كات‌و پێیوایه، ئه‌و تۆمه‌تانه‌ى هاوسه‌رۆكانى یه‌كێتى ئاراسته‌ى یه‌كترى ده‌كه‌ن ته‌نها به‌دورخستنه‌وه‌ى یه‌كێكیان نابێت كۆتایی بێت، جه‌ختده‌كاته‌وه، "پێویسته دادگا له‌وكاته‌دا ئه‌م پرسه یه‌كلابكاته‌وه"، ده‌شڵێت:"پێشتریش ئه‌وه ڕون بوو كه ئه‌م دوو ئامۆزایه له‌سه‌ر زۆر پرس كۆك‌و هاوڕا نه‌بون".
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، كه‌مال ڕه‌ئوف ڕۆژنامه‌نوس‌و چاودێرى سیاسى له‌دیدارێكدا بۆ گفتوگۆكردن‌و شرۆڤه‌كردنى دۆخى ئێستاى یه‌كێتى‌و شه‌ڕى نێوان ئامۆزاكان له‌گه‌ڵ ڕادیۆى ڕوداو ئاماژه‌ى به‌وه‌دا، "به‌ڕاى من سیستمى هاوسه‌رۆكى له‌ناو حزبه‌كانى باشور تاڕاده‌یه‌ك نوێ بوو، چاوه‌ڕوانكراویش بوو كه سه‌ركه‌وتوو نابێت، له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌م سیستمى هاوسه‌رۆكیه له‌ناو یه‌كێتیدا پێداویستیه‌كى حزبى نه‌بوو، به‌ڵكو بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌زمه‌یه‌ك بوو كه كێ ببێت به‌سه‌رۆك‌و كه‌س ڕازی نه‌ده‌بوو".
ده‌شڵێت:"هه‌ر له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه ناوى هاوسه‌رۆكى‌و جێبه‌جێكردنى ئه‌و سیستمه بۆ یه‌كێتى هه‌ڵه‌یه‌كى تێدابوو، چونكه له‌بنه‌ڕه‌تدا ڕه‌چاوكردنى سیستمى هاوسه‌رۆكى بۆ پاراستنى باڵانسه جێنده‌ریه‌كه‌یه كه پێویسته ژنێكى تێدابێت، پێشتریش ئه‌وه ڕون بوو كه ئه‌م دوو ئامۆزایه له‌سه‌ر زۆر پرس كۆك‌و هاوڕا نه‌بون".
زیاتر له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێت:"ئه‌و ناكۆكیانه‌ش وه‌كو خۆیان مانه‌وه‌و چاره‌سه‌رنه‌كران، چونكه تیمێكى به‌هێزى سه‌ركردایه‌تى له‌پشتیانه‌وه نه‌بون، تا ئاراسته‌یان بۆ دروستبكات، بۆیه پێموایه ئه‌م دۆخه چاوه‌ڕوانكراو بوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ى چاوه‌ڕوان نه‌كراو بوو ته‌وقیته‌كه بوو، یه‌كێتى له‌به‌رده‌م هه‌لبژاردندایه، ده‌كرا ئه‌م كێشانه بخرایه‌ته دواى هه‌ڵبژاردن، بۆ ئه‌وه‌ى كاریگه‌رى له‌سه‌ر ده‌نگده‌ره‌كانیان نه‌بێت".
ئاماژه به‌پڕۆژه‌یه‌كى گرنگیش ده‌كات بۆ ئاگاداركردنه‌وه‌ى هاوسه‌رۆكانى یه‌كێتى‌و ئاشكرایده‌كات، "ئێمه له‌ماوه‌ى ڕابردودا گروپێكى 20 تا 30 كه‌سیمان دروستكرد كه پێكهاتبوو له‌سه‌ركرده‌و كادیره گه‌وره‌و كۆنه‌كانى یه‌كێتى، كۆبوینه‌وه كه شتێك دروستبكه‌ین وه‌كو بۆردێكى ڕاوێژكارى تاوه‌كو ڕاوێژیان پێبده‌ین له‌باره‌ى كاره هه‌ڵه‌كانیانه‌وه، به‌ڵام له‌دواجاردا سه‌ركرده‌و كادیره كۆنه‌كان په‌شیمان بونه‌وه‌و ڕایانگه‌یاند، ده‌زانین گوێمان لێناگیرێت".
ئه‌وه‌ش باسده‌كات، له‌سلێمانى گرفتێكى گه‌وره هه‌بوو، هه‌ڵه‌و كه‌موكوڕیه‌كانیش ته‌نها په‌یوه‌ست نییه به‌و دوو پۆسته‌ى كێشه‌كانیان له‌سه‌ر ته‌قینه‌وه یان به‌جوڵه‌كانى لاهور شێخ جه‌نگیه‌وه، "كۆى ئیداره‌ى سلێمانى پرسیارى جدى له‌سه‌ر دروست بوه، پێداچونه‌وه‌ى جدیشى ده‌وێت".
به‌وته‌ى كه‌مال ڕه‌ئوف، "له‌ناو حزبى كوردى كاتێك له‌تبون ڕوو ده‌دات، لایه‌ك ئه‌وى دیكه ده‌كات به‌شه‌یتان‌و خۆیشى به‌فریشته، له‌كاتێكدا هه‌مومان ده‌زانین ئه‌م دووكه‌سه پێكه‌وه‌بون‌و شه‌ریكبون له‌بازرگانى‌و بڕیاردا، بۆیه ناكرێت له‌ئێستادا هه‌موو هه‌ڵه‌كان بخرێته سه‌ر شانى لایه‌ك".
ئاشكراشیده‌كات، "به‌شێكى زۆرى ئه‌و كێشانه‌ى سه‌ریانهه‌ڵداوه ئه‌نجامى دوا كۆنگره‌ى یه‌كێتیه، ته‌نانه‌ت خۆیان ئێستا باسى ئه‌وه‌ده‌كه‌ن، ته‌زویرێكى زۆر له‌كۆنگره‌ش كراوه‌و پاره‌یه‌كى زۆر به‌كارهاتوه‌و شایسته‌ى مێژوى یه‌كێتیش نه‌بوه ئه‌و كۆنگره‌یه، له‌ئێستادا ئێمه كێشه‌كانى یه‌كێتى وه‌كو ئاگرێك وێناده‌كه‌ین، دوكه‌ڵه‌كه‌ى ده‌بینین، به‌ڵام ئاگره‌كه نا، ناشزانین ئه‌و مادانه‌ى تێیدا ده‌سوتێن چین‌و كێن، ئه‌وه‌ش نازانین ئاخۆ چۆن ئاگره‌كه ده‌كوژێنرێته‌وه".
باسى دابڕانى سه‌ركرده‌ى یه‌كه‌مى حزبه‌كان ده‌كات‌و ده‌ڵێت:"پێشتر ڕۆژنامه‌نوسان‌و سه‌ركرده‌ى یه‌كه‌مى حزبه‌كان ناوبه‌ناو كۆده‌بوینه‌وه، ته‌نانه‌ت مام جه‌لال‌و كاك مه‌سعود كاك نه‌وشیروان ئه‌و شێوازه‌یان په‌یڕه‌و ده‌كردو خودى مام جه‌لال پێى ده‌وتین، هه‌رچیتان هه‌یه وه‌رن با پێكه‌وه باسى بكه‌ین، به‌ڵام ئێستا ئه‌و دابڕانه هه‌یه‌و زۆریش فراوان بوه، ته‌نانه‌ت كه‌سێك لێى دڵنیانه‌بن كه وه‌كو خۆیان بیرده‌كاته‌وه‌و قسه ده‌كات، بانگهێشتى كۆبونه‌وه‌كانى خۆیانت ناكه‌ن، ئه‌م دۆخه‌ش له‌دوو لاوه زیانى خۆى هه‌یه، له‌لایه‌ك ئێمه‌ى ڕۆژنامه‌وانان بێ زانیاری بوین‌و له‌لاكه‌ى دیكه‌شه‌وه ئه‌وان بێ زانیارین‌و نازانن له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا چى ڕووده‌دات‌و ده‌گوزه‌رێ".
به‌بۆچونى ئه‌و چاودێره سیاسیه، "ئه‌م سه‌ركردایه‌تیه‌ى یه‌كێتى به‌كه‌ڵكى ئه‌وه نایات ئیداره‌ى ئه‌م حزبه بكات، هه‌ر به‌نمونه ئه‌گه‌ر له‌كۆبونه‌وه‌ى سه‌ركردایه‌تیدا یه‌كى 2 ده‌قه قسه بكات، ده‌بێت 4 كاتژمێر كۆببنه‌وه، به‌ڵام ده‌بینى هه‌موو كۆبونه‌وه‌كان به‌نیو كاتژمێر كۆتایی دێت، كه‌واته چۆن‌و چه‌ند قسه‌یان كردوه، ئه‌ى هاوسه‌رۆكان چه‌ند قسه‌یان كردوه، له‌گه‌ڵ ڕێزى زۆرم بۆ سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى، به‌ڵام ئه‌وان ڕۆڵى فه‌رمانبه‌ریان پێدراوه، دواتر له‌سه‌ر ئه‌و كێشه‌یه‌ى له‌پێنجشه‌ممه‌ى ڕابردوه‌وه سه‌ریهه‌ڵداوه، له‌و ژماره زۆره‌ى سه‌ركردایه‌تى، كه‌سێكیان وشه‌یه‌ك ناڵێت".
چه‌ند زانیاریه‌كى هه‌ستیار له‌باره‌ى كۆبونه‌وه‌كانى بافڵ تاڵه‌بانى له‌گه‌ڵ نێوه‌ندگیره‌كاندا ئاشكراده‌كات، "له‌كۆبونه‌وه تایبه‌ته‌كانى بافڵ تاڵه‌بانى‌و ئه‌و ناوه‌ندانه‌ى چونه بۆ نێوه‌ندگیریی، قسه له‌سه‌ر ئه‌و پۆستانه نییه، به‌ڵكو پرسه‌كه گه‌وره‌تر كراوه، قسه له‌سه‌ر ژه‌هرخواردكردن كراوه، قسه له‌سه‌ر بازرگانیكردن به‌ماده‌ى هۆشبه‌ر كراوه، قسه له‌سه‌ر ئه‌وه‌كراوه زانیارى ده‌درێت به‌حه‌شدى شه‌عبى چۆن هه‌ولێر بۆردومان بكات، هه‌روه‌ك قسه له‌سه‌ر بازرگانیه‌كى گه‌وره‌تر ده‌كرێت له‌ده‌ره‌وه‌ى پرسه گومرگیه‌كان‌و ملیۆنان دۆلار چۆته گیرفانى چه‌ند كه‌سێكى دیاریكراوه‌وه، قسه له‌سه‌رئه‌وه‌كراوه كه ژماره‌یه‌ك كۆمپانیا هه‌یه كه موڵكى شێخ لاهوره‌و قۆرخى بازاڕیان كردوه‌و سه‌رانه‌یان له‌خه‌ڵك سه‌ندوه، هه‌موو ئه‌وانه‌ى باسكراون دیوێكى كێشه‌كانه، دیوه‌كه‌ى تر ده‌ڵێت هیچى ئه‌مانه ڕاست نییه، به‌ڵكو پیلانێكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانه، هه‌ركامێكیان ڕاست بێت مه‌ترسیداره، مه‌ترسیدارتر ئه‌وه‌یه له‌سه‌ر ئاستى هاوسه‌رۆك ئه‌م قسانه بكرێت".
له‌و ڕوه‌شه‌وه جه‌ختده‌كاته‌وه، "ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ى ده‌وترێت له‌سه‌ر خودى لاهورى شێخ جه‌نگى‌و براكانى، ناكرێت به‌دورخستنه‌وه‌یان كۆتایی بێت، ئه‌مه ده‌بێت به‌دادگاییكردنیان چاره‌سه‌ر بكرێت، مه‌به‌سته‌كه ئه‌وه‌یه كێشه‌كه زۆر ئاڵۆزه‌و ئه‌وه‌ى ده‌وترێت مه‌ترسیداره، نازانم له‌م شته تێناگه‌م، لابردن واتاى چییه، ساڵێك‌و شه‌ش مانگ یاری به‌پیرۆزیه‌كان‌و ئابورى ئه‌م وڵاته‌و خه‌ڵكه‌وه كردبێت، لابردن واتاى چییه؟، ده‌ى ئه‌گه‌ر وایه هه‌مومان ساڵێك‌و شه‌ش مانگ واده‌كه‌ین‌و دواتر لامان به‌رن، نابێت ئه‌و پرسانه له‌ژوره تاریكه‌كاندا یه‌كلابكرێنه‌وه".
بۆچونى وایه، "تاوه‌كو یه‌كێتى تێكه‌ڵى بزنس‌و سیاسه‌تى پێكه‌وه‌بێت، ناتوانێت خۆى له‌م ئه‌زمانه ڕزگاربكات، چونكه هیوادارم هه‌ڵه‌بم باس له‌وه‌ده‌كرێت له‌هه‌موو 450 ترێله‌یه‌ك كه له‌سنوره‌كانى یه‌كێتیه‌وه داخڵده‌بن، 150یان گومرگ ده‌كرێن، 300ى ناكرێت".
له‌كۆتاییشدا ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، "زۆر وترا ئه‌گه‌ر كاك نه‌وشیروان بچێته ده‌ره‌وه یه‌كێتى باش ده‌بێت، ئه‌گه‌ر دكتۆر به‌رهه‌م بچێته ده‌ره‌وه باش ده‌بێت، به‌ڵام هه‌ر چاك نه‌بوو، ئێستاش ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر لاهورى شێخ جه‌نگى بچێته ده‌ره‌وه یه‌كێتى چاك ده‌بێت، كێ ده‌ڵێت چاك ده‌بێت؟".
تێبينيێك بنێرە: