میدیای یەکێتی بڵاوی کردەوە؛ لەناو ماڵی مام جەلال سیخوڕێكی لاهور شێخ جەنگی گیرا

(0) / / کردستان / زایەڵە مام جەلال سیخوڕ لاهور شێخ جەنگی


Jul 15, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرچاوەیەکی باڵای یەكێتی ئاشكرای كرد، لەناو ماڵی مام جەلال لە دەباشان سیخوڕێك دەستگیركراوە، كاری بۆ لاهور شێخ جەنگی كردووە و بۆ مەرامی تایبەت بەكارهێنراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، سەرچاوەیەکی باڵا لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە بە میدیای فەرمیی یەكێتی ڕاگەیاندووە، “لەناو ماڵی مام جەلال لە دەباشان سیخوڕ گیراوە، دانیناوە بەوەی کاری بۆ ھاوسەرۆکی پێشووی یەکێتی کردووە و بەکارھێنراوە بۆ مەرامی تایبەتی و لێدان لە بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتی”.
سەرچاوە باڵاكەی یەكێتی وتیشی، “بەمزووانە لەبارەی ئەم کەیسەوە زانیاری زیاتر بڵاودەکرێتەوە”.