تەندروستی هەڵەبجە هۆشداری بە هاوڵاتیان دەدات

(0) / / اجتماعی / هەڵەبجە زایەڵە هاوڵاتیان تەندروستی


Jul 15, 2021

قەبارەی فۆنت:

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە ئاشکرایدەکات، دەبێت  هاوڵاتیان ئاگادار بن و خۆیان بپارێزن .

لە ڕاگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە کە وێنەیەکی بۆ زایەڵە نێردراوە هاتووە، ھاوڵاتیانی خۆشەویستی پارێزگای ھەڵەبجە بەداخەوە ڕۆژ بە ڕۆژ ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا لە پارێزگای ھەڵەبجە زیاد دەکات لەئێستادا ھۆڵەکانی چاودێری چر بەداخەوە پڕن لە نەخۆش و توانای وەرگرتنی ھیچ نەخۆشێکی تریان نیە وە ژمارەیەکی تر لە نەخۆش کە باری تەندروستییان ناجێگیرە لە قاوشەکانی کۆرۆنان.

ئەوەش خراوەتەڕوو، ئەگەر لەم پشوەداو پشوەکانی جەژنی قوربانی پیرۆز پابەند نەبن بە ڕێنماییەتەندروستیەکان بەداخەوە پێشبینی کارەساتی نەخوازراو دەکەین وە دەگونجێ توشی ڕوداو حالەتی نەخوازراو ببین کە نەتوانین چارەسەری پێویست بۆ نەخۆشەکان بکەین .

کامەران کەریم