دانوستانکاری باڵای ئەتۆمی ئێران بۆ لایەنی بەرانبەر؛ چاوەڕێ کابینەی نوێ لە تاران بن
/
ایران
/
زایەڵە
سەید عەباس عێراقچی
ئێران
عەباس عێراقچی دانوستانکاری باڵای ئەتۆمی ئێران بۆ لایەنی بەرانبەر واتا وڵاتانی ئەندام لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی ڕایگەیاند کە بۆ بەردەوامیی گفتوگۆکان چاوەڕێی هاتنە سەر کاری سەرۆک کۆمار و کابینەی نوێ بن.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، سەید عەباس عێراقچی کە هاوکات جێگری وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێرانە لە توییتێکدا نووسی: ئێمە لە قۆناغی گواستنەوەی دەسەڵاتین، گواستنەوەیێکی ئاشتیانە لە تاران لە ئارادایە.
ئاماژەی بەوەش دا: ڕوون و ئاشکرایە کە دانوستانەکانی ڤیەننا دەبێ چاوەڕێی هاتنە سەر کاری حکوومەتی نوێ لە تاران بێ، ئەمە زاتی هەر دیموکراسیێکە.
دانوستانکاری باڵای ئەتۆمی ئیران ڕاشیگەیاند: ئەمریکا و بریتانیا دەبێ باش لەمە تێبگەن و کۆتایی بە پێوەندیدانی ئاڵوگۆڕێکی مرۆڤی کە ئامادەی جێبەجێ کردنە لەگەڵ ڕێککەوتنی ئەتۆمی بینن. ئاڵوگۆڕی زیندانیان لای ئەوان بۆتە بارمتەی ئامانجی سیاسی و ئەمەش بۆتە ڕێگر لە ئاڵوگۆڕ و ڕێککەوتن. 10 زیندانی لە هەموو لایەنەکان دەتوانن سبەینێ ئازاد بن، ئەگەر ئەمریکا و نەریتانیا پابەندی بەڵێنەکان لە ڕێککەوتن بن.
تێبينيێك بنێرە: