زانكۆی پۆڵیته‌كنیكی سلێمانی پله‌ی دووه‌م به‌ده‌ستده‌هێنێت
(0) /
له راگه‌یه‌نراوێكی زانكۆی پۆڵیته‌كنیكی سلێمانی كه ئه‌مڕۆ 27-12-2020، كۆپییه‌كی ده‌ست PUKmedia كه‌وتووه تێیدا هاتووه، خوێندكارێكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له پێشبركێی كۆمپانیای هواوی جیهانی كه له‌سه‌ر ئاستی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست رێكخرابوو، پله‌ی دووه‌می له‌سه‌ر ئاستی روژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ده‌ستده‌هێنا و به‌نوێنه‌رایه‌تی تیمی عیراق بۆ به‌شداریكردن له‌پێشبڕكێی جیهانی Huawei ICT كه بڕیاره ساڵی ئاینده به‌ڕێوه‌بچێت، ده‌ستنیشانكرا.
رۆژی 26-12-2020 پێشبڕكێی كۆمپانیای هواوی جیهانی به‌شێوه‌ی ئۆنلاین له‌سه‌ر ئاستی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌به‌شداری (١٣) تیم له (١١) وڵات به‌ڕێوه‌چوو، تێیدا بۆ ماوه‌ی ٧ سه‌عات و له‌تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی ئۆنلایندا خوێندكاری زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی (بیلال محه‌مه‌د حامد ) له‌به‌شی گه‌یاندن له‌كۆلێجی ته‌كنیكی ئه‌ندازیاری پله‌ی دووه‌می له‌سه‌ر ئاستی روژهه‌ڵاتی ناوه‌راست به‌ده‌ستده‌هێنا و هه‌ڵبژێردرا بۆ نوێنه‌رایه‌تی تیمی هه‌ڵبژارده‌ی عیراق، له‌گه‌ڵ دوو خوێندكاری دیكه له‌زانكۆكانی سه‌ڵاحه‌دین و موسڵ، به‌و ئه‌نجامه‌ش تیمی عیراق سه‌ركه‌وت، بۆ به‌شداریكردن له‌پێشبڕكێیه‌كی جیهانی وه‌كو نوێنه‌رایه‌تی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست، كه ئه‌مه‌ش ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌ی دیكه‌ی زانستی نێوده‌وڵه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانییه.
له‌به‌رامبه‌ردا سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی پڕبه‌دڵ پیرۆزبایی له‌سه‌رجه‌م مامۆستایان و خوێندكارانی كولێجی ته‌كنیكی ئه‌ندازیاری و ته‌واوی خوێندكارانی زانكۆ ده‌كات، به‌تایبه‌تی به‌شی ئه ندازیاری گه‌یاندن و خوێندكاری ناوبراو، وه هیوای سه‌لامه‌تی و ته‌ندروستی باش بۆ هه‌موولایه‌ك ده‌خوازێت و هه‌موو پشتیوانی و هاوكارییه‌ك بۆ خوێندكارانی زانكۆ دووپاتده‌كاته‌وه.
شایه‌نی باسه به‌به‌شداری زیاتر له ( 15000 ) خوێنكار له ( 400 ) زانكۆی جیاواز له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، پێشبڕكێی هواوی بۆ ته‌كنۆلۆجیا و زانیاری Huawei ICT Competition ME 2020 به‌ڕێوه‌چوو، له‌عێراق 963 خوێندكار له 25 زانكۆ به‌شداربوون له‌پیشبڕكێكه‌دا، دوای دوو تاقیكردنه‌وه ( 3 ) خوێندكار سه‌ركه‌وتن بۆ قۆناغی كۆتایی، وه‌كو تیمی عێراق، له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئوردن و لوبنان و وڵاتانی كه‌نداو و پاكستان، له‌پێشبڕكێی كۆتاییدا 13 تیم به‌شداربوون، كه نوێنه‌رایه‌تی ( 10 ) وڵاتیان ده‌كرد، تیمی عێراق كه پێكهاتبوون له‌خوێنكاران (بیلا مه‌حه‌مه‌د حامد له‌زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و ابراهیم عمر ابراهیم له‌زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین، حارس مه‌حمود/ زانكۆی موسڵ) توانیان پله‌ی دووه‌می پێشبڕكێكه به‌ده‌ستبهێنن له‌سه‌ر ئاستی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و تیمی عیراق به‌شداربێت له‌پێشبڕكێی جیهانی Huawei ICT كه بڕیاره مانگی 5ی 2021 به‌ڕێوه‌بچێت.
تێبينيێك بنێرە: