كۆشكی سپی:بایدن تووشی كۆرۆنا بووە

(0) / / جهان / زایەڵە کۆشکی سپی كۆمەڵایەتی بایدن سیاسی


Jul 18, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - كارین جان پییر, وتەبێژی كۆشكی سپی ئەمریكا, لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: بەگوێرەی ئەنجامی ئەو پشكنیانەی بۆی ئەنجامدراوە, دەركەوتووە سەرۆك تووشی پەتای كۆرۆنا بووەو, نیشانەو لێكەوتەكانی سوكن. 

وتوشیەتی:بایدن خۆی دادەبڕێت و بەردەوام دەبێت لە راپەڕاندنی تەواوی ئەركەكانی لەو ماوەیەدا.

بەیاننامەكەی كۆشكی سپی, لەزاری كیڤن ئۆكۆنور, پزیشكی سەرۆكی ئەمریكا بڵاویكردووەتەوە, سەرۆك نیشانەكانی وەك هەڵامەت و كۆكەی هەبووە, لەگەڵ تەنگەنەفەسی, بەهۆی ئەوەی هەستی نەكردووە بەرەو باشبوون دەچێت, پشكنینی بۆ كراوەو ئەنجامەكەی پۆزێتڤ دەرچووە, بەوهۆیەوە خۆی دابڕیوە.

کامەران کەریم