زەینەب سولەیمانی بۆ ترمپ: بە ترس لە نەیاران دەژیت

(0) / زەینەب سولەیمانی زایەڵە قودس


Jan 21, 2021

قەبارەی فۆنت:

زەینەب سولەیمانی کچی قاسم سولەیمانی فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، پەیامێکی ئاڕاستەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا کرد و پێی راگەیاند کە دەبێ بە ترس لە نەیارانی بژیت.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، زەینەب سولەیمانی لەم پەیامەیدا بۆ ترەمپ، نووسیویەتی: تۆ باوکمت کوشت  - ئەو ژنراڵەی دژی داعش / ئەلقاعیدە شەڕی کرد - ئەوەشت كرد بە جۆرێك لەجۆرەكان ببیتە پاڵەوان، بەڵام لەبری ئەوە ڕووخاو و كەنارگیر و تێكشكاو بویت و  کەس تۆ بە پاڵەوان نازانێت، بەڵکوو وەکوو کەسێک دەتبینن کە بە ترس لە نەیارانی دەژیت.
ئەم پەیامەی زەینەب سولەیمانی لە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی تویتەر بڵاوکرایەوە لە لایەن لە لایەن محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕیتوویت کرایەوە.
کۆتایی/.