قەیس خەزعەلی: داعش دروستکراوی ئەمەریکا، ئیسرائیل و بەشێک لە وڵاتانی کەنداوە

(0) / / عراق / عەسائیب ئەهلی زایەڵە داعش ئەمەریکا


Jul 21, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئەمینداری عەسائیب ئەهلی حەق گرووپی تیرۆریستی داعش بە دروستکراوی ئەمەریکا و بەشێک لە وڵاتانی کەنداو دەزانێت.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، قەیس خەزعەلی ئەمینداری عەسائیب ئەهلی حەق هەڕەشەی توندی لە داعش و هێزەکانی ئەمەریکا کرد.
جەختی لە سەر ئەوەش کردەوە: هەموو لایەک دەزانێت "داعش دروستکراوی ئەمریکا و ئیسرائیل و بەشێک لە وڵاتانی کەنداوە".
ناوبراو لەبارەی هەڵبژاردنەکانی عێراقەوە وتی: باڵیۆزخانەی چەند وڵاتێک هەوڵ بۆ شکسپێهێنان یان دواخستنی هەڵبژاردن دەدەن".