پەرلەمانتارێک بۆ زایەڵە: فەرمانبەرانی هەرێم ٣٤ موچەیان بەپاشەکەوتەوە وەرگرتووە و ١٢ موچەیان بەتەواوەتی وەرنەگرتووە

(0) / / گفتگو / سەرچنار ئەحمەد هەرێمی کوردستان موچە


Jul 25, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرایدەکات، لە ساڵی ٢٠١٥ تاوەکو  ئێستا  فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان  ٣٤ موچەیان بەپاشەکەوتەوە وەرگرتووە، ١٢ موچەیان بەتەواوەتی وەرنەگرتووە.
سەرچنار ئەحمەد بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکگرتوو لەپەرلەمانی  کوردستان  لە وتوێژی  لەگەڵ پەیامنێری  زایەڵە  ڕایگەیاند، لەساڵی 2015 وە تا ئێستا فەرمانبەرانی هەرێم 34 مووچەیان بە پاشەکەوتەوە وەرگرتووەو 12 مووچەیان هەر بەتەواوی وەرنەگرتووەو 10 مووچەشیان بەلێبڕینەوە وەرگرتووە.
ناوبراو وتیشی، پێویستە  چیتر حکومەت ستەم لە فەرمانبەران نەکات و لەبەرامبەر ئەرکەکانیاندا مافەکانیان بۆدەستەبەربکات، لەسەرەتایی ترینی مافەکانیشیان وەرگرتنی مووچەی تەواوە بەبێ دواکەوتن و بڕین و پاشەکەوت کردن.
سازدانی - کامەران کەریم