شوێنگره‌وه‌ى لاھور شێخ جەنگی بۆ سەرۆکایەتی هاوپه‌یمانى كوردستان

(0) / / کردستان / زایەڵە یه‌كێتى نیشتیمانى گۆڕان قوباد تاڵه‌بان لاهور شێخ جه‌نگى


Jul 26, 2021

قەبارەی فۆنت:

دەستەى کارگێڕى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان پێشنیازى سه‌رۆكێكى نوێى بۆ هاوپه‌یمانیه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ گۆڕان كردوه‌و به‌گوێره‌ى پێشنیازه‌كه‌ش داواكراوه‌، ئه‌و ئه‌ركه‌ به‌قوباد تاڵه‌بانى بسپێردرێت.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، شارپرێس بڵاوی کردەوە؛ ئه‌مڕۆ ده‌سته‌ى كارگێڕى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان كۆبۆته‌وه‌و كۆبونه‌وه‌كه‌ش زیاتر په‌یوه‌ست بوه‌ به‌هه‌ڵبژاردنه‌كان‌و خۆ ئاماده‌كردنى یه‌كێتى له‌و ڕوه‌وه‌.
له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا پێشنیازكراوه‌ قوباد تاڵه‌بانى ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى بخرێته‌ شوێنى لاهور شێخ جه‌نگى هاوسه‌رۆكى  یه‌كێتى بۆ پۆستى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى كوردستان (یه‌كێتى ‌و گۆڕان) .
له‌ئێستادا قوباد تاڵه‌بانى له‌ده‌ره‌وه‌ى وڵاته‌و یه‌كێتیش چاوەڕوانی گەڕانەوەی ئەو ده‌كه‌ن تاوه‌كو به‌ڕه‌سمى ئه‌و پرسه‌ یه‌كلابكاته‌وه‌.
هه‌روه‌ك بڕیاریشدراوه‌، له‌كۆبونه‌وه‌ى داهاتویان له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان، پێشنیازه‌كه‌ى خۆیان بخه‌نه‌ به‌رده‌م ڕێكخه‌رى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان‌و تیمى به‌شدار له‌به‌ڕێوه‌بردنى هاوپه‌یمانێتیه‌كه‌ى نێوانیان‌و كۆتا بڕیارى یه‌كێتیش بۆ سه‌رۆكایه‌تیكردنى هاوپه‌یمانێتیه‌كه‌، قوباد تاڵه‌بانى ده‌بێت.
له‌دوا په‌یامی خۆیدا به‌بۆنه‌ى جه‌ژنى قوربانه‌وه‌، لاهور شێخ جه‌نگى هاوسه‌رۆكى یه‌كێتى ڕایگه‌یاند، ئه‌و ده‌ستبه‌ردارى پۆستى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى كوردستان (یه‌كێتى‌و گۆڕان) ده‌بێت‌و یه‌كلاكردنه‌وه‌ى ئه‌و پرسه‌ بۆ بافڵ تاڵه‌بانى هاوسه‌رۆكى یه‌كێتى به‌جێده‌هێڵێت.