هەمدیسان شەڕ لە نێوان پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان و پەکەکە

(0) / / کردستان / پێشمەرگە zayeLe زایەڵە گەریلا


Jul 26, 2021

قەبارەی فۆنت:

سوپاسالاری پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە شەڕ لە نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و پەکەکە لە خەلیفان ڕوویداوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، سوپاسالاری هێزی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند؛ ئێوارەی ئەمڕۆ (دووشەممە) شەڕی بەرامبەر لە نێوان پێشمەرگە و پەكەكەدا ڕووی داوە و قوربانى لێکەوتەوە.
لە روونکردنەوەیەکدا سوپاسالاری هێزی پێشمەرگە ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لە نێوان خەلیفان و بێخمێ شەڕ و پێکدادان لە نێوان هێزی پێشمەرگە و گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان - پەکەکە لە بازگەیەکی نزیک خەلیفان ڕووی داوە.
بە وتەی سوپاسالاری هێزی پێشمەرگە بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان لە ئەنجامی ئەو ڕووداوە زیان هەیە، بەڵام ئاماژەى بەو زیانانە نەکردوە کە زیانى گیانى بووە یان مادى بووە.
شیاوی باسە لە ماوەی ڕابردوودا چەند جارێک بەر یەککەوتن و پێکدادانی چەکداری لە نێوان بەشێک لە هێزەکانی پێشمەرگە و گەریلاکانی پەکەکەدا ڕوویداوە.