پەرلەمانتارێک بۆ زایەڵە باسی کرد: چوار هۆکار لەپشت هەڵگرتنی لێبڕینی مووچە

(0) / / گفتگو / ئەبوبەکر هەڵەدنی زایەڵە لێبڕینی مووچە


Jul 27, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان وێڕای ئاماژە بەوەی کە "لابردنی دزینی موچە نە دەسکەوتە نەمژدە گێڕانەوەی ماف و هەڵگرتنی  ستەمێکە"، چوار هۆکاری بۆ هەڵگرتنی لێبڕینی مووچە باس کرد.
ئەبوبەکر هەڵەدنی ئەندامی   پەرلەمانی  کوردستان  لەوتوێژی   لەگەڵ  پەیامنێری   زایەڵە    ڕایگەیاند،  چوار هۆکار لەپشت هەڵگرتنی لێبڕینی مووچەوەیە هیچ پاساوێک نەماوە بۆلێبڕین بەهۆی ناردنی دووسەدملیاری بەغداد وبەرزبوونەوەی نرخی نەوت وزیادبوونی داهاتی ناوخۆ.
وتیشی، دووەم هۆکار بۆپێدانی ڕەوایەتی بە ڕووداوەکانی سلێمانی و لە بیربردنەوەی ئەو دۆخەو بڵێن ئەوە شوێنەوار و قازانجی بۆخەڵک دەرکەوت. سێیەم؛ نزیکبوونەوەی وادەی هەڵبژاردن. چوارەم هۆکار گوشاری پارتی بەوەی یەکێتی چەندی ببڕیایە لە داهات پارتیش ئەوەندەی دەبڕی.
هەڵەدنی ئەوەشی خستەڕوو، دەسەڵاتی نابەرپرسیاروکۆیلەی دەربار داهاتی میلەت وموچەیەک بەیاسا ڕێکخراوە بە دەسکەوت ومژدە دەیفرۆشنەوە.
سازدانی - کامەران کەریم