وەزارەتی كارەبا داوای قەرزەکان لە هاووڵاتیان دەکاتەوە

(0) / / کردستان / كارەبا هاوبەش قەرز هەرێم


Jul 27, 2021

قەبارەی فۆنت:

وەزارەتی كارەبا ڕایدەگەیەنێت كە بە پێی ڕێنمایییەكانی وەزارەت پێویستە كارەبای ئەو هاووڵاتییانە ببڕدرێت كە قەرزدارن، بەڵام تا ئێستا كارەبای هیچ كەسیێكیان نەبڕیوە.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئەمڕۆ وەزارەتی كارەبا ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە و تێیدا هاتووە: "وەزارەتی کارەبا، هاوبەشانی کارەبا ئاگادار دەکاتەوە کە بە بەپێی رێنماییەکانی وەزارەت، پێویستە کارەبای ئەو هاوبەشانە ببڕدرێت کە دوو جار بەسەر یەکەوە پارەی پسوولەی کارەبایان نەداوە".

ئوەشی خستەڕوو كە "لەبەر ڕەچاوکردنی بارودۆخی دارایی، تا ئێستا کارەبای هیچ هاوبەشێک بەهۆی نەدانی کرێی کارەباوە نەبڕدراوە".

وەزارەتی كارەبا ڕاشیگەیاند "پێویستە هاوبەشانی کارەبا بۆ دانەوەی قەرزەکانیان پابەندی رێنماییەکانی وەزارەت بن، بۆیە ئاگاداری سەرجەم هاوبەشانی کارەبا دەکەینەوە کە قەرزەکانیان بدەنەوە، بۆ ئەو مەبەستەش فەرمانگەکانی کارەبا کارئاسانی بۆ هاوبەشان دەکەن بە شێوەیەک کە بارگرانی داراییان لەسەر دروست نەبێ".