یونسکۆ هەورامانی تەختی خستە لیستی شوێنەوارەکانی جیهان

(0) / / فرهنگی / زایەڵە هەورامانی تەخت گەشتیاری یونسکۆ ناوچەی شوێنەواری


Jul 27, 2021

قەبارەی فۆنت:

لە کۆبوونەوەی یونسکۆ  بۆ دەستنیشان کردنی چەند ناوچەیێک وەکوو ناوچەی شوێنەواری، هەورامانی تەخت لە ئێران خرایە لیستی شوێنەوارەکانی جیهان.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ناوچەی هەورامانی تەخت کە دەکەوێتە هەردوو پارێزگای کوردستان و کرماشان لە ڕۆژئاوای ئێران لە لایەن یونسکۆ خرایە لیستی شوێنەوارەکانی جیهان.
ئەم بڕیاوە پاش هەوڵدانێکی چەندین ساڵەی ئێران دێت بۆ ئەم مەبەستە.
خستنەلیستی شوێنەوارەکانی جیهان لە لایەن یونسکۆوە گەشە بە کەرتی گەشتیاری و ئابووری ئەم ناوچەیە دەدات.
هەورامانی تەخت واتە تەختی حوکمڕانی سانەکان و تەختی ئایینداری و دوامەنزڵی پیرەکانی هەورامان، چلەخانەی پیرشالیار سەرچاوەی عیرفان و ئایینداری هەورامییەکانی ئێرەیە، ئەم شارۆچکەیە مەڵبەندی پیشەگەری و خۆژینی هەورامییەکانە.
قەڵای هەورامان قەڵای سەربەرزی و نەبەزینی ئەوان دەسەلمێنێت هەڵچنینی بەردەکانی دیواری مزگەوتەکەی هەورامان نەفەس درێژی و سەرکەوتنی ئەوانی تێدا حەشار دراوە.