ئاماری نوێی كۆرۆنا لە هەرێم: 3468 توشبو، 19 گیانلەدەستدان

(0) / / کردستان / زایەڵە هەرێمی كوردستان كۆرۆنا


Jul 28, 2021

قەبارەی فۆنت:

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، رایگەیاند، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا سێ هەزارو 468 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون و هاوكات 19 توشبوی ڤایرۆسەكەش گیانیان لەدەستداوە كە 12یان لە دهۆك بون.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، وەزارەتی تەندروستی، كەمێك لەمەوبەر لە راگەیەندراوێكدا ئاماری 24 سەعاتی رابردوی كۆرۆنای لە هەرێمی كوردستان خستەڕو.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 17 هەزارو 591 پشكنینی نوێ ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان ژمارەی توشبوانی نوێی كۆرۆنا زیاتر بوە لەو توشبوانەی لە ڤایرۆسەكە چاكبونەتەوە بەشێوەیەك سێ هەزارو 468 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و هەزارو 277 توشبوش چاكبونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماژەی بەوەشداوە كە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 19 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە: 5 لە هەولێر، 1 لە سلێمانی، 12 لە دهۆك، 1 لە گەرمیان.

دەقی راگەیەندراوەكە:

ڕاگەیاندراوی ( ٢٤ ) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ   COVID19               ژمارە ( ٥١٨ ) 

١. پشکنین: ( ١٧٥٩١ پشکنینی نوێ)

• ( ٤٩٩٠) هەولێر

• ( ٣٠٦٥) سلێمانی

• ( ٨٥٧٠) دهۆك

• ( ٨٦) هەڵەبجە

• ( ٧٨١) گەرمیان

• ( ٩٩) ڕاپەڕین

٢. تووشبوو: ( ٣٤٦٨ تووشبووی نوێ)

• ( ٨٠٥) هەولێر

• ( ٩٩٧) سلێمانی

• ( ١٥١٧) دهۆك

• ( ٤٧) هەڵەبجە

• ( ٧٧) گەرمیان

• ( ٢٥) ڕاپەڕین

٣. چاکبوون: ( ١٢٧٧ چاکبوون)

• ( ١٤٨) هەولێر

• ( ٣٢٢) سلێمانی

• ( ٧٦٥) دهۆك

• ( ١٠) هەڵەبجە

• ( ٣٠) گەرمیان

• ( ٢) ڕاپەڕین

٤. مردن: ( ١٩ مردن)

• ( ٥) هەولێر

• ( ١) سلێمانی

• ( ١٢) دهۆك

• ( ٠) هەڵەبجە

• ( ١) گەرمیان

• ( ٠) ڕاپەڕین

ئاماری گشتی:

کەرەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)

پشکنین ٢٤٠٦٢١٥ (٨٢٢٥٢٩ هەولێر، ٦٠٣٥٠١ سلێمانی، ٩٦٣٤٠١ دهۆك، ١٦٧٨٤هەڵەبجە)

تووشبوون ٢٢٤٢٨٣ (٦٦٢٠١ هەولێر، ٧٢٧٩٤ سلێمانی، ٨١٢٧١ دهۆك، ٤٠١٧ هەڵەبجە)

چاکبوون ١٩٥٧٤٥ ( ٥٦٣٥٢ هەولێر، ٦٢١٦٠ سلێمانی، ٧٣٥٤٦ دهۆك، ٣٦٨٧ هەڵەبجە)

لەژێر چارەسەر  ٢٣٧٩٨ (٨٥٧١ هەولێر، ٨٤٨٠ سلێمانی، ٦٥٧٣ دهۆك، ١٧٤ هەڵەبجە)

مردن ٤٧٤٠ (١٢٧٨ هەولێر، ٢١٥٤ سلێمانی، ١١٥٢ دهۆك، ١٥٦ هەڵەبجە)