1 / 8
2 / 8
3 / 8
4 / 8
5 / 8
6 / 8
7 / 8
8 / 8

(0) / / کردستان / زایەڵە کاروان ھاوپەیمانان پێشمەرگە هەرێمی کوردستان


Jul 28, 2021

قەبارەی فۆنت:

لە درێژەی ئەو کۆمەک و ھاوکارییانەی کە ھاوپەیمانان پێشکەش بەھێزی پێشمەرگەی ھەرێمی کوردستانی دەکەن، بەشێک لەو ھاوکارییانە گەیشتنە دەست ھێزەکانی پێشمەرگە.
بەپێى ڕاپۆرتی زایەڵە لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی پێشمەرگە لە رێورەسمێکی تایبەتدا، بەشێکی دیکە لە ھاوکاریی لۆجستی کە پێکھاتبوون لە ئۆتۆمبێلی سەربازیی جەنگیی (ھەمەر) کۆمەڵێکی دیکە لە ئۆتۆمبێلی خزمەتگوزاریی، فریاکەوتنی تەندروستیی و ئامێری گەیاندن، لەلایەن ھاوپەیمانانەوە پێشکەش بە وەزارەتی پێشمەرگەی ھەرێمی کوردستان کرا.
لە رێورەسمەکەدا بەڕێوەبەری میرەی گشتی لە وەزارەتی پێشمەرگە لە وتەیەکدا سوپاسی ھاوپەیمانانی کرد بۆ ئەو کۆمەک و ھاوکارییانەی بە بەردەوامی پێشکەشی ھێزەکانی پێشمەرگەی دەکەن، بەڵێنیشی دا کە بەشێوەیەکی رێکوپێک ئەو ھاوکاریانە بەسەر لیواکاندا دابەش بکات، بەشێوەیەک کاریگەری ھەبێت لەسەر بەھێزکردنی تواناکانیان.
ئەو ھاوکارییانەی کە پێشکەش بەھێزی پێشمەرگەی ھەرێمی کوردستان دەکرێت لە چوارچێوەی پرۆگرامێکی تایبەتە لەڕێگەی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتییەوە، بەئامانجی لەناوبردن و تێکشاندنی داعش و گرووپە تیرۆریستییەکان.