بەرهەم ساڵح لە ڕۆژانی داهاتوودا دەگاتە تاران

(0) / / عراق / زایەڵە زایلە فوئاد حسێن عێراق ئێران


Jul 31, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆک کۆماری عێراق بڕیارە سەردانی ئێران بکات.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی عەرەبیە، وێڕای ئاماژە بەوەی کە بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری وڵاتەکەی لە ڕۆژانی داهاتوودا سەردانی تاران دەکات، وتی:  گفتوگۆی ڕاشکاوانەمان لەگەڵ ئێران هەیە و بە گۆڕانکارییەکان لە تاران گفتوگۆی نوێ لەگەڵ کۆماری ئیسلامی سەبارەت بە پێوەندیی دوولایەنە، دەستپێدەکات.
ناوبراو لەبارەی سەفەری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ تاران پاش گواستنەوەی دەسەڵات بۆ سەرۆک کۆماری نوێ، وێڕای ئاماژە بەوەی کە هێشتاکە وادەیێک بۆ ئەنجامدانی ئەم دیدارە دیاری نەکراوە، وتی: مستەفا کازمی بانگهێشتی تاران کراوە و پاش هاتنەسەرکاری سەرۆک کۆماری نوێی ئێران دەگاتە ئەو وڵاتە.
 وتیشی: بە گۆڕانکارییەکان لە تاران، بەغدا گفتگۆی نوێ لەگەڵ کۆماری ئیسلامی سەبارەت بە پێوەندیی دوو لایەنە، پرسە ناوچەییەکان و پێوەندیی ئێران و ئەمریکا دەستپێدەکات.
فوئاد حسێن جەختی لە سەر ئەوەش کردەوە کە پێوەندییەکانی ئێران و ئەمریکا کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر بارودۆخی عێراق دەبێت.