ئێران: پێشوازیی لە پڕۆژەی شامی نوێ دەکەین / بەرهەم ساڵح دێتە تاران

(0) / / ایران / بەرهەم ساڵح زایەڵە سەعید خەتیب زادە ئێران شامی نوێ


Aug 01, 2021

قەبارەی فۆنت:

وتەبێژی وەزارەتی دەروەی کۆماری ئیسلامی ئێران وێڕای جەخت لە سەر ئەوەی کە تاران پێشوازیی لە پڕۆژە ی شامی نوێ دەکات لەپێناو بەرجەستەبوونی دەوری عێراق لە ناوچە، ڕایگەیاند بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق، سەردانی کۆماری ئیسلامی دەکات.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە پرێس کۆنفڕانسی حەوتانەیدا پێشوازی وڵاتەکەی لە پڕۆژەی شامی نوێ دەربڕی کە لە نێوان عێراق، ئەردەن و میسر جێبەجێ دەکرێت.
ناوبراو سەبارەت بە سەفەری بەرهەم ساڵح بۆ ئێران ڕایگەیاند سەفەری سەرۆک کۆمار عێراق بۆ ئێران لە بەرنامەدایە و بە ئەگەرێکی بەهێز پێدەچێت لە ڕێوڕەسمی سوێندخوادنی سەرۆک کۆماری نوێ، لە تاران بێت.
وتەبێژی دەزگای دیپلۆماسی کۆماری ئیسلامی سەبارەت بە پڕۆژەی شامی نوێ لە نێوان عێراق، ئەردەن و میسر، وتی: ئێران بە شێوەیێکی بەردەوام و هەمیشەیی لە هەر دەستپێشخەرییەک کە یارمەی ئاسایش و ئاشتی لە ناوچە بدات، پێشوازی و پشتیوانی دەکات.
خەتیب زادە لە وەڵام بە پرسیارێک سەبارەت بە کاردانەوی ئێران بە نامەی بایدن لەبارەی ئێرانەوە لە دیدار لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق، وتی: ئێران، دراوسێ و دۆستەکانی ناکاتە جێی ناکۆکی لەگەڵ وڵاتانی دیکە و ئەمە لە حاڵێک دایە کە ئەمریکا وڵاتانی ناوچەی کردووە شوێنی ململانێ. ئاسایش و ئارامی و پێشکەوتنی ئەوان ئاسایش و ئارامی و پێشکەوتنی ئێمەیە، بەڵام ئەمریکا بەپێچەوانەوە هەڵسوکەوتی کردووە و لەوانە دەکرێت ئاماژە بە تیرۆری شەوانە و ترسنۆکانەی سەردار سولەیمانی بکرێت.