دەیان سەرۆک عەشیرەتی عێراقی لەگەڵ باڵیۆزی ئێران لە بەغدا کۆبوونەوە

(0) / / عراق / زایەڵە ئیرەج مەسجدی ئێران عەشیرەت عێراق بەغداد


Aug 02, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئاژانسی فەرمی کۆماری ئیسلامی، بڵاوی کردەوە کە دەیان سەرۆک عەشیرەتی عێراقی لە بەغدا لە گەڵ باڵیۆزی ئێران دیداریان کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لەم هەواڵەدا هاتووە کە دیدارەکە ڕۆژی یەکشەممە لە بینای باڵیۆزخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەغدا ئەنجام دراوە.
ئیرەج مەسجدی باڵیۆزی ئێران جەختی لە سەر ئەوە کردەوە کە ئەم دیدارە دەرخەری پێوەندیی پتەوی خەڵکی ئێران و عێراقە و باڵیۆزخانەکەی بە ماڵی خەڵک و عەشیرەتەکانی عێراق وەسف کرد.
لە درێژەی ئەم هەواڵەدا هاتووە سەرۆک عەشیرەتەکان لە وتەکانیان سوپاسی هاوکاری و یارمەتیەکانی گەل و حکوومەتی ئێرانیان کردووە لە قۆناغە سەختەکان و بە تایبەت شەڕ لەگەڵ داعش و تیرۆر و ڕایانگەیاندووە قەت ئەو یارمەتیانە لەبەیرناکرێن.
لە کۆتایی هەواڵەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە شێخەکانی عەشیرەتەکانی عێراق داوای دیدار لەگەڵ ڕێبەری باڵای ئێرانیان کردووە.