پەرلەمانتارێکی عێراق بۆ زایەڵە: بە هاوکاری بەغدا پشکنینی کۆرۆنا بەبێ بەرامبەر لە سلێمانی و گەرمیان فراوان دەکرێت

(0) / / گفتگو / غالب محەمەد عەلی عێراق سلێمانی گەرمیان


Aug 03, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئەندامێکی پەرلامانی عێراق ئاشکرایکرد، بە پشتیوانی حکومەتی عێراق پشکنینی کۆرۆنا لە سلێمانی و گەرمیان بێ بەرامبەر فراوان دەکرێت .
غالب محەمەد  عەلی ئەندامی پەرلەمانی  عێراق  لەوتووێژی  لەگەڵ  پەیامنێری   زایەڵە    ڕایگەیاند،  توانراوە (۲۷٠) هەزار پشکنینی کۆرۆنا لە سلێمانی و گەرمیان ئەنجامبدرێت لە سەر ئەرکی حکومەتی عێراق، هەڵمەتە نوێیەکە هەڵەبجە و راپەرین و کفری دەگرێتەوە، رۆژانە دەتوانرێت (۳) هەزار پشکنین بکرێت.
وتیشی، توانراوە دەرفەتی کارکردن بۆ ۱٥٠ گەنجی پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان دابینکراوە لەچوارچێوەی هەمان پرۆژە.
ئەو پەرلەمانتارە  ڕونیشیکردەوە، شەش ئامێری نوێی تاقیگەی کۆرۆنا دابینکراوە بۆ سلێمانی و گەرمیان کە بەهای زیاتر لە (۱٠) ملیۆن دۆلار، بۆ چەند مانگی داهاتوو پرۆژەکە نوێدەکرێتەوە لەسەر وەزارەتی تەندروستی عێراق.
سازدانی  - کامەران کەریم