داعش هێرشی کردە سەر خاڵێکی پشکنینی پۆلیسی فیدڕاڵی لە کەرکووک

(0) / / کردستان / کەرکووک زایەڵە حەویجە داعش


Aug 03, 2021

قەبارەی فۆنت:

لە ئەنجامی هێرشێکی تیرۆریستانی داعشدا لە پاریزگای کەرکووک، 2 پۆلیسی فیدراڵی کوژراون و 2 پۆلیسی دیکەش بریندار بوون.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، سەرچاوەیەک لە هێزە ئەمنیەکانی پاریزگای کەرکووک، ڕایگەیاند: لە سنووری ناحیەی ڕەشاد-ی سەر بە قەزای حەویجە لە سنوور پارێزگای کەرکووک تیرۆریستانی داعش هێرشیان کردە سەر هێزێکی سەر بە پۆلیس و کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.
وەهاب محەمەد، ئەفسەری پۆلیسی سنووری ناحیەی رەشاد وتیشی: شەوی دووشەممە 2ی8ی2021، تیرۆریستانی داعش لە گوندی ئەسفەی سەر بە ناحیەی رەشاد هێرشیان كردە سەر هێزێکی سەر بە پۆلیسی فیدڕاڵی.
ئاماژەی بەوەش دا: لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا 2 پۆلیسی فیدراڵی کوژراون و 2 پۆلیسی دیکەش بریندار بوون و دوو تیرۆریستی داعشیش کوژراون و تەرمەکانیان کەوتووەتە دەست پۆلیس.