ئیدارەی گەرمیان سوپاسی بافڵ تاڵەبانی دەکات؛ موچەی  کارمەندانی نەخۆشخانەی قەڵای دابین کردووە

(0) / / کردستان / جەلال نوری زایەڵە گەرمیان قەڵا بافڵ تاڵەبانی


Aug 06, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرپەرشتیاری  ئیدارەی گەرمیان سوپاسی  بەڕێز بافڵ تاڵەبانی  دەکات کە هەستاوە بەدابین کردنی موچەی  کارمەندانی قەڵای تایبەت بە چارەسەری توش بوانی کۆرۆنا  .
جەلال  نوری  سەرپەرشتیاری  ئیدارەی  گەرمیان   بە زایەڵەی    ڕاگەیاند، ئیدارەی گەرمیان سوپاسی بەڕێز بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەکات کە بڕیاریدا بە دابینکردنی موچەی کارمەندانی نەخۆشخانەی قەڵا لەلایەن ئیدارەی گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە، ژمارەی کارمەندان ١٣١ کارمەندە و کۆی موچەکەیان ٥٧ ملیۆن دینارە.
ناوبراو  وتیشی، لەماوەی چەند مانگی رابردوودا ئەم کارمەندانە بەبێ موچە و بەخۆبەخشی خزمەتیان کردووە، بەمەبەستی دابینکردنی موچەکەیان ئیدارەی گەرمیان نوسراوی ئاڕاستەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کرد و داوای کرد موچەیان بۆ دابینبکرێت، خۆشبەختانە لەم رۆژانە موچەکەیان دەدرێت، دیارە ئەم هەنگاوەی بەڕێز بافڵ تاڵەبانی خزمەتێکی گەورە بە گەرمیان دەکات و کێشەکانی نەخۆشخانەی قەڵا کە توشبوانی پەتای کۆرۆنا تێیدا چارەسەر وەردەگرن، چارسەر دەبن و مەترسیەکانی داخستنی بەشێکی نەخۆشخانەکە لەم کاتەدا کە توشبوانی کۆرۆنا هەڵکشاوە دەگەڕێتەوە.  
کامەران  کەریم