فوئاد حسێن بە شێوەی فەرمی بانگهێشتنامەی سەردانی ئەردۆغان بۆ بەغدای پێشکەش کرد

(0) / / ترکیه / فوئاد حسێن زایەڵە مستەفا کازمی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان


Aug 08, 2021

قەبارەی فۆنت:

فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق بە فەرمی بانگهێشتنامەی پێشکەشی تورکیا کرد بۆ ئەوەی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە سەردانی بەغدا بکات بۆ بەشداریی لە کۆنفڕانسێکی گرینگ بکات.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بە فەرمی بانگهێشتی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیای بۆ بەغدا کرد بە مەبەستی بەشداریی کە کۆبوونەوەی لوتکەی وڵاتانی ناوچەکە و هەرێمیی لە عێراق.
فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق بە فەرمی بانگهێشتنامەی پێشکەشی تورکیا کرد بۆ ئەوەی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە سەردانی بەغدا بکات.
بڕیارە لە کۆبوونەوەی لوتکەدا هەریەکە لە قەتەر و ئیمارات و ژمارەیەک وڵاتی دیکەی ناوچەکە بەشداریی بکەن.
لەم کۆنفڕانسەدا پرسە سیاسی، ئابووری و سەربازییەکانی نێوان عێراق و ئەو وڵاتانە تاوتوێ دەکرێت.