فوئاد حسێن بە پەیامی مستەفا کازمی دەگاتە تاران

(0) / / ایران / زایەڵە سەعید خەتیب زادە کۆماری ئیسلامی ئێران فوئاد حسێن


Aug 09, 2021

قەبارەی فۆنت:

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند کە بەمزووانە وەزیری دەرەوەی عێراق بە پەیامی سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتەوە دەگاتە تاران.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ دووشەممە لە پرێس کۆنفڕانسی حەوتانەی لە تاران ڕایگەیاند بڕیارە فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق بەمزووانە سەردانی تاران بکات.
بە وتەی خەتیب زادە، وەزیری دەرەوەی عێراق لەم سەردانەدا هەڵگری پەیامی سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتەیە بۆ بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامی و تاران لە سەر ئەو پەیامە بڕیار دەدات.
بەرپرسە ئێرانییەکە پێوەندیی وڵاتەکەی لەگەڵ پێکهاتەکانی عێراقی بە باش وەسف کرد.