جەختی تاران لە سەر پێوەندیی باش لەگەڵ هەرێمی کوردستان

(0) / / ایران / زایەڵە سەعید خەتیب زادە هەرێمی کوردستان تاران


Aug 09, 2021

قەبارەی فۆنت:

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران وێڕای وەسف کردنی بەرپرسانی هەرێمی کوردستان بە هاوڕێ، جەختی لە سەر پێوەندیی پتەوی تاران لەگەڵ هەرێم کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ دووشەممە لە پرێس کۆنفڕانسی حەوتانەی لە تاران وەڵامی پرسیارێکی تایبەت بە ڕووداوەکانی ئەمدواییەی هەرێمی کوردستانی دایەوە و وتی: ڕوانگەی ئێران بە عێراق، پاراستنی یەکپارچەیی خاک و تەبایی ئەو وڵاتەیە و ئەمەش سیاسەتێکی نەگوڕە.
بەرپرسە ئێرانییەکە وتیشی:  پێوەندییەکی نێزیکمان لەگەڵ هەموو پێکهاتەکانی عێراق، لەوانە هاوڕێیان لە هەرێمی کوردستان هەیە و هەمیشە هەوڵی ئەوەمان داوە لە چوارچێوەی پێوەندیی و هاوکارییەکان، دەورێکی کاریگەر لە گەشەپێدان و ئاشتی و سەقامگیری ناوچە بگێڕین.