مارتۆ: هیچ گۆڕانكارییەك لە ئەركی هاوپەیمانان لە عێراق نییە

(0) / / عراق / زایەڵە داعش هاوپەیمانی نێودەوڵەتی عێراق


Aug 10, 2021

قەبارەی فۆنت:

وتەبێژ بەناوی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش جەختی لە سەر ئەوە کردەوە کە هیچ گۆڕانكارییەك لە ئەركی هاوپەیمانان لە عێراق نییە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، پاش چەند كاتژمێرێك لە پێشوازیكردنی عێراق لە كشانەوەی یەكەم كاروانی هێزەكانی هاوپەیمانان لە عێراق بە ئاڕاستەی كوێت، وتەبێژی ئەم هێزانە ئەركی داهاتوویانی ڕاگەیاند و باسی هێزەكانی پێشمەرگەی كرد.  
وین مارتۆ، لە تویتێكدا دەڵێت، "هیچ گۆڕانكارییەك لە ئەركی هاوپەیمانان نییە لەگەڵ هاوبەشەكانی لە هێزە ئەمنییەكانی عێراق و هێزەكانی پێشمەرگەی كورد لە پێناو شكستهێنان بە داعش و پاشماوەكانی".  
بەگوێرەی ڕێككەوتنی عێراق و ئەمەریكا تا كۆتایی ئەمساڵ بریارە هێزە شەڕەكەرەكانی هاوپەیمانان و ئەمەریكا لە عێراق بچنە دەرەوە و ئەركەكەشیان بگۆڕێت بۆ ڕاوێژ و ڕاهێنان.
لەچەند ڕۆژی ڕابردووشدا یەكەم كاروانی هێزەكانی هاوپەیمانان لەم میانەیەدا بەرەو كوێت كشانەوە.