پەرلەمانتارێکی گۆڕان بۆ زایەڵە: دەبێت ناردنی هێز لە تەواوی دەروازە سنوریەکەن جێبەجێ بکرێت

(0) / / گفتگو / بەڵێن ئیسماعیل زایەڵە خاڵە سنوریەکان یەکێتی پارتی


Aug 11, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرایکرد، دەبێت ناردنی هێز بۆ تەواوی دەروازە سنوریەکان بێت لە هەرێمی کوردستان .

بەڵێن ئیسماعیل  ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لەفراکسیۆنی گۆڕان لە وتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند، ناردنی هێز بۆ خاڵە سنوریەکان دوای راسپاردەکانمان و لەسەر بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران بریاریدا هێزێکی هاوبەشی وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگە ئاڕاستەی دەروازە سنوریەکان بکرێت.

ئەو پەرلەمانتارە وتیشی، ئەم بڕیارە بە  هۆی ناکۆکی نێوان یەکێتی و پارتیەوە جێبەجێ نەکرا، بەڵام بڕیارەکەهەڵنەوەشاوەتەوە.

بۆیە نابێت ناردنی هێز لەیەک سنور بێت و حیزب و شەخس بیکات، بەڵکو گرنگە و دەبێت بڕیارەکە لە تەواوی دەروازە سنوریەکان لە (ئیبراهیم خەلیل تا پەروێزخان) جێبەجێ بکرێت و هێزەکان جێگیر بکرێن.

بەڵێن ئیسماعیل  ئەوەشی خستەڕوو، بێگومان چاودێر دەبین لە راپەڕاندنی ئەو ئەرکەی بەم هێزانە دەسپێردرێن.

سازدانی چاوپێکەوتن- کامەران کەریم