زانکۆی هەڵەبجە، مامۆستایان و خوێندکاران و فەرمانبەران ئاگادار دەکاتەوە
/
اجتماعی
/
زایەڵە
هەڵەبجە
کۆرۆنا
زانکۆی هەڵەبجە
زانکۆی هەڵەبجە مامۆستایان و خوێندکاران و فەرمانبەران ئاگادار دەکاتەوە کە پێکوتەی ڤاکسینی کۆرۆنا وەربگرن .
لە ڕاگەیەنراوێکی زانکۆی هەڵەبجە کە وێنەیەکی بۆ زایەڵە نێردراوە هاتووە، زانکۆی هەڵەبجە، بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ پرۆسەی خوێندنی ساڵی نوێ لە ڕێکەوتی ٩/١ دەستپێدەکاتەوە، سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکاران ئاگادار دەکاتەوە لە پێناو خۆپاراستن و تەندروستیەکی باش لە نزیکترین دەرفەتدا پێکوتەی ڤاکسینی کۆرۆنا وەربگرن، تاکو بە کەمترین زیان لەو شەپۆلەی کۆرۆنا دەرباز بین.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: