تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراو لە بیرە نەوتێکی کەرکووک

(0) / / عراق / زایەڵە بای حەسەن داعش


Aug 15, 2021

قەبارەی فۆنت:

چەکدارانی نەناسراو، بۆمبێکی چێنراویان لە بیرە نەوتێکی کێڵگەی بای حەسەن لە پارێزگای کەرکووک، تەقاندووەتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، سەرچاوەیەکی ئەمنی لە عێراق راگەیاند، چەکدارانی نەناسراو کە گومان دەکرێت سەر بە رێکخراوی داعش بووبن، بۆمبێکی چێنراویان لە بیرە نەوتێکی کێڵگەی بای حەسەن تەقاندووەتەوە.
سەرچاوەکە ڕاشیگەیاند: ژمارەیەک چەکداری نەناسراو، بۆمبێکی چێنراویان تەقاندووەتەوە، ئەوەیش وەک ھەوڵێک بۆ بەئامانجکردنی بیرە نەوتی ژمارە 87 لە کێڵگەی بای حەسەن لە قەزای دووبز باکووری رۆژئاوای پارێزگای کەرکووک.
تەقینەوەکە، نەبووەتە ھۆی ئاگرکەوتنەوە لە بیرە نەوتەکە و ھەروەھا زیانی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە.
ھێزە ئەمنییەکان ئۆپەراسیۆنێکی پکشنین و گەڕانیان بە دوای ئەو کەسانەی کە تێوەگلاون لە ئەنجامدانی تەقینەوەکە لە ناوچەکە، دەست پێ کردووە.