سبەینێ‌ دابەشكردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەستپێدەكات

(0) / اقتصادی


Jan 23, 2021

قەبارەی فۆنت:

حەسەن رەشید بەرێوەبەری گەنجینەی یەكی سلێمانی رایگەیاند: ئامادەكاری كراوە و رۆژی یەكشەممە 24ی مانگ دەست بە دابەشكردنی موچە دەكرێت.

بەپێی هەواڵی زایەڵە، حەسەن رەشید وتی: ئامادەكاریمان بۆ دابەشكردنی موچە كردوە و چەكی پارە لە گەنجینەكانە و هیچ گرفتێك نییە.

رونیشیكردوەتەوە: رۆژی یەكشەممە 24ی مانگ دەست بە دابەشكردنی موچەی ئەو وەزارەتانە دەكرێت كە وەزارەتی دارایی ڕایگەیاندوە و موچە بە لێبڕینی 21% دابەش دەكرێت.

بەپێی لیستەكەی وەزارەتی دارایی رۆژی یەكشەممە موچەی وەزارەتی تەندروستی، دیوان و لیواكانی وەزارەتی پێشمەرگە، یەكەی 70 و 80ی وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی‌ دارایی و ئابووری دابەش دەكرێن، سەرجەم وەزارەت و دەستە و ناوەند و دامەزراوەكانی تریش رۆژانی دواتر.