ئایەتوڵڵا ڕەئیسی دەوری عێراق لە نێزیک کردنەوەی هەڵوێستەکان لە ناوچەی بەرزنرخاند

(0) / / ایران / ئێران زایەڵە عێراق سەید ئیبراهیم ڕەئیسی مستەفا کازمی


Aug 17, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆک کۆماری ئێران و سەرۆک وەزیرانی عێراق لە گفتوگۆیێکی تەلەفوونیدا پێوەندیی دوولایەنە و دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەیان تاوتوێ کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراق بڵاوی کردەوە کە ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی و مستەفا کازمی ئەمڕۆ سێشەممە گفتوگۆیێکی تەلەفوونیان ئەنجام دا و پێوەندیی دوولایەنەیان تاوتوێ کرد.
مستەفا کازمی جەختی لەسەر هەوڵ و هەنگاوی عێراق و ئێران بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاریشەکانی ناوچە کردەوە.
لای خۆیەوە سەرۆک کۆماری ئێران، ڕۆڵی بەرچاوی عێراق لە نێزیک کردنەوەی بۆچوون و هەڵوێستەکان لە ناوچەی بەرزنرخاند و سوپاسی ئەو هەوڵانەی بەغدای کرد.
ئەم گفتوگۆیە لە سەروبەندی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی لووتکە لە نێوان وڵاتانی دراوسێی عێراق لە بەغدا ئەنجام دەبێت و سەرۆک کۆماری ئێرانیش بانگهێشتی کۆبوونەوەکە کراوە.