تورکیا جارێکی تر سنووری دهۆکی بۆردوومان کرد

(0)


Jan 23, 2021

قەبارەی فۆنت:

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا هەردو ناوچەی چیای مەتین و  گەلی بێشیلێ-یان لەسنوری قەزای ئامێدی بۆردومانکرد.

 بەپێی هەواڵی زایەڵە،  دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 23ی کانوونی دووهەم فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا بەپاساوی بونی بارەگای پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) چیای مەتین و  گەلی بێشیلێ-یان لەدەڤەری بەرواری باڵا بۆردومان کرد.

تائێستا زیانەکانی بۆردومانەکە نازانرێت، بەڵام بەهۆی ئەوەی بەشێک لەناوچەکانی ئەو سنورە رەز و باخی هاوڵاتیانی تیدایە بۆردومانەکان زیانی بەو ناوچەیە گەیاندوە، ئەوە سەرەڕای سوتانی سەدان دار و درەختی ناوچە شاخاوییەکان.

ڕۆژی ڕابردووش هێرشەکانی تورکیا لە سنووری هەلێر بوو بە هۆی لەناو چوونی 250 سەر مەڕ و ماڵات و لە سنووری دهۆکیش سێ هاووڵاتی و لەوان 2 منداڵ بریندار بوون.