بە هاوکاریی دەزگای جام كوردی؛ 10 كورسی ماستەر و دكتۆرا بەخۆڕایی لە ئێران بۆ رۆژنامەنوسانى سلێمانى تەرخان کرا

(0) / / فرهنگی / جام كوردی ئێران سلێمانى


Aug 18, 2021

قەبارەی فۆنت:

لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان رایگەیاند، 10 كورسی خوێندنی ماستەرو دكتۆراى بۆ ئەندامانی لە ئێران دابین کردووە

بەپێی زایەڵە لە راگەیەنراوێکى لقى سلێمانى سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان، "بە رێكەوتنی نێوان دەزگای جام كوردی و لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان و پاش رەزامەندی وەزارەتی خوێندنی باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران و دەزگا بەرپرسەكان، توانرا رەزامەندی 10 كورسی خوێندنی باڵا وەربگرین بۆ ئەندامانی لقەكەمان بە پێی ئەو مەرج و پرنسیپانەی كە دانراون لە زانكۆكانی ئێران". 

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەم كورسیانە بێ بەرامبەرن و خوێندكاران لەسەر حسابی كۆماری ئیسلامی خوێندنەكەیان تەواو دەكەن

مەرجەکان :

مەرجە نمرەی وەرگیراو سەروو ۸۰ نمرە بێت 

تەمەن بۆ ماستەر 26 ساڵ بێت 

تەمەن بۆ دکتۆرا ۳۲ساڵ بێت 

بۆ بەدەستهێنانی یەك لەو كورسیانە كە بێ بەرامبەرن مەرجە داواكار ئەندام بێت لە لقی سلێمانیداو مەرجی نمرەو تەمەن و پسپۆڕیەكانی كێشەدار نەبن.

ئەم 10 دە كورسیە پسپۆڕیەكانی پزیشکی و زمانە بیانیەكانی تێدا نیە.. 

بۆ ئەو ئەندامانەی مەرجەكانیان تێدایەو بۆ شێوازی دەستپێكردن و ناردنی پێداویستیەكان پەیوەندیی بكەن بە ژمارە مۆبایل

07501132755