بەبۆنەی رۆژی عاشورا رۆژی پێنج شەممە لە عێراق و هەرێم کرا بە پشوو

(0) / / کردستان / عاشورا زایەڵە


Aug 18, 2021

قەبارەی فۆنت:

بەبۆنەی رۆژی عاشورا رۆژی پێنج شەممە لە عێراق و هەرێمی کوردستان، پشووی فەرمی دەبێت.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەبۆنەی رۆژی عاشوورا، رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ١٩ی ئابی ٢٠٢١ لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکوومەتی هەرێم پشووی فەرمییە.
هاوکات ئەمیندارییەتی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، بەھۆی یادی شەھیدبوونی ئیمام حسێن (ر.خ) کە دەکەوێتە ١٠ی موحەڕەمی ساڵی ١٤٤٣ی کۆچی و بە عاشورا ناسراوە، بڕیاریدا رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ١٩ی ئابی ٢٠٢١ بکرێتە پشووی فەرمی لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکوومەتی فیدڕاڵی.