ئۆڵۆمپیای جیهانی شەتڕەنج؛ سەرکەفتنی مێژوویی ئێران بۆ ڕیزی دووهەم

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش ئێران شەترەنج


2 كاتژمێر لەمەوپێش

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ شەتڕەنجی ئێران سەرکەفت بۆ پلەی دووهەمی ئۆڵۆمپیای جیهانی

خولی حەوتمی چل و پێنجمین ئۆڵۆمپیای جیهانی شەتڕەنج بە میوانداری وڵاتی مەجارستان بە ئامادەبوونی 200 وڵاتی جیهان بەڕێوەدەچێت.

لە بەشی پیاوانی ئەو کێبەرکێیانەدا تیپی ئێران توانی، تیپی ڤیتنام تووشی شکست بکات بەڵام لە بەشی خانماندا تیپی ئێران بەرانبەر بە تیپی فەڕنسە یارییەکەی دۆڕا.

تیپی پیاوانی ئێران پێکهاتە لە 4 یاریزانی بەتوانا و بە ڕاهێنەری ئەلکساندر گریشوک و لە ڕۆژی پێنجمی کێبەرکێیەکاندا توانی بە 13 سەرپشکەوە سەرکەفێت بەسەر تیپی ڤیتنام و پاش هێند و بە هەبوونی زلهێزەکانی جیهانەوە لە ڕیزی دووهەمی جەدوەلی ریزبەندیدا جێگر ببێت.

کەژاڵ حەمیدی